به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه رومان کرده ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کورده‌کان له‌وێدا به چ شێوه‌یه‌ک له‌م ڕۆژه پیرۆزه پێشوازی ده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌نووس دین‌و دانیال له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کورده‌کانی ئیسرائیل به زۆری دوو جۆرن، ئه‌وانه‌ی له کوردستانی ئێرانه‌وه هاتوون که کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتن وه ئه‌وانه‌ی له کوردستانی عیراقه‌وه هاتوون که کورده‌کانی باشورن. کورده‌کانی ڕۆژهه‌لات زۆرتر ئه‌و جه‌ژنه ده‌گرن تاکو کورده‌کانی باشور، ڕاسته کورده‌کانی باشور هه‌موو هیوایه‌کیان به کوردستانی خۆمانه به‌ڵام هێشتا ئه‌و شته نه‌بووه‌ته داب و نه‌رێتێک لای ئه‌وان. ده‌شڵێت هه‌رچه‌ند ئامارێک فه‌رمی ووردی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه به‌ڵام ژماره‌ی کورده‌کان ئیسرائیل نزیکه‌ی 250 هه‌زار که‌سه که زۆربه‌یان له باکوری ئیسرائیل ده‌ژێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:10خوله‌كه.