هێشتاش له هه‌نده‌رانه‌وه په‌نابه‌رانی عێراقی و کوردیش ڕووبه‌ڕووی به‌زۆر ناردنه‌وه ده‌بنه‌وه بۆ زێدی خۆیان و وه‌زاره‌تی کۆچ و کۆچبه‌ری عێراقیش ده‌ڵێت به‌رده‌وامه له هه‌وڵداندا تا ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌زۆر نه‌نێردرێنه‌وه بۆ عێراق.
دیندار نه‌جمان دۆسکی وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ری عێراق ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی په‌نابه‌ران ده‌بێته‌وه کێشه و گرفتی یاساییه له‌و وڵاتانه‌دا که دادگاکانیان بڕیار له مافی په‌نابه‌رێتیان ناده‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز دۆسکی ده‌شڵێت زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق به نیشانه‌یه‌ک بۆ سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایشی عیراق داده‌نێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:54 خوله‌که.