دیندار دۆسکی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت دیاریکردنی نوری مالیکی له لایه‌ن سه‌درییه‌کانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تاییه به‌ڵام هێشتا گه‌لێک کێشه ماون ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی عێراق تـێـیکه‌وتووه.
دیندار دۆسکی ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له به‌غدا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌شڵێت مالیکی هێشتا به ته‌واوه‌تی نه‌بۆته کاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی چونکه هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه‌کانی ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه به ته‌واوی ڕوون نییه، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ هه‌نگاوێکه به‌ره‌و پێشه‌وه.
دیندار دۆسکی ده‌ڵێت مه‌رجی لایه‌نی کوردی بۆ پشتیوانیکردنی هه‌ر کاندیدێک به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاندیده یان لیسته‌که‌ی چه‌ند ئاماده‌نه بۆ داخوازییه‌کانی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.