له‌یادی سه‌د و دوازده‌یه‌مین ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی‌دا خه‌ڵاتی ( سۆرانی مامه حه‌مه ) به‌سه‌ر شازده که‌سایه‌تی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندندا دابه‌شکرا که کاریگه‌رییان هه‌بوه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی میدیای ئازاد له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ئه‌م خه‌ڵاته له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌کانی هاووڵاتی و ئاوێنه و ڕێکخراوی (IREX) ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه دیارکراوه. ئه‌م ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه باره‌گا سه‌ره‌کیه‌کانی له واشنتۆنی پایته‌ختی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکایه‌و به‌رنامه‌و کاری له زیاتر له سه‌د وڵات‌دا هه‌یه.
یه‌ک له‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ ڕه‌وا بینرا ڕادیۆی ( ده‌نگ) بوو له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیش میوانداری ڕۆژنامه‌وان( دڵشاد ئه‌نوه‌ر) ده‌که‌ین له ڕادیۆی ده‌نگ تا پێکڕا بڕێک قسه له‌سه‌ر باری ڕۆژنامه‌گه‌ری بکه‌ین.
ده‌توانن گوێبیستی به‌رنامه‌که بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌پ ماوه‌که‌ی (10:02) خوله‌که.