ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه باسی جۆراوجۆر هه‌یه له باره‌ی بێ سه‌رو شوێن بوونی مه‌ولود ئافه‌ند سه‌ر نووسه‌ر گۆڤاری ئیسرائیل – کورد. پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ تاوانباری لایه‌نێک بکات! ئاخۆ بۆ ئه‌و گومانه لای هه‌ندێک درووست بوه که له‌وانه‌یه شتێک به‌سه‌ری هاتبێت؟
دیاری موحه‌مه‌د که خۆی یه‌کێک له په‌یامنێرانی گۆڤاری ئیسرائیل – کورده له هه‌ڤپه‌ێڤنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ئێستادا دیار نه‌مانی کاک مه‌ولود هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له رۆژی پێنجشه‌ممه که ئاماژه‌یان به‌وه کرد که‌سێکیان ده‌ستگیر کردووه که ده‌ستی هه‌یه له کوشتنی یه‌کێک له زانا ئۆتۆمیه‌کان و له به‌یاننامه‌که‌دا وا نیشان دا که که‌سێکی زۆر گه‌وریان ده‌ستگیر کردووه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به مۆسادی ئیسرائیلی و ده‌زگاه زانیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و گومانه هه‌یه، وه تا ئێستا هه‌ر گومانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هیچ ناوێکی نه‌داوه له به‌یاننامه‌که‌دا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌که