Accessibility links

ناوەندێک بۆ چالاکییەکان لە هەندەران


هاشتاگ فۆر کورد
هاشتاگ فۆر کورد

کۆمەڵێک چالاکان لە هەندەران بۆ ئەوەی چالاکییەکانی دەرەوەیان هەماهەنگ بکەن دەستیان بە هەوڵێکی دەستپێشخەری کردووە و ناوەندەی "هەشتاگ فۆڕ کورد" یان پێک هێناوە.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئارێز داراپوور، ئەندامی کاتی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو ناوەندە دەڵێت، بۆ ئەوەی چالاکییەکانی دەرەوەوەی وڵات لە بواری جۆراوجۆردا باشتر ڕێکبخەین، بە پیویستمان زانی هەوڵێک بۆ پێک هێنانی ئەم ناوەندە بدەین.

ئارێز داراپوور، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کاتی ناوەندی هەشتاگ فۆر چوار
ئارێز داراپوور، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کاتی ناوەندی هەشتاگ فۆر چوار

داراپوور دەڵێت، هەوڵەکانی ئەو ناوەندە تەورە جۆربەجۆرەکانی وەک مەسەلەی ژنان، منداڵان، بەندکراوانی سیاسی، ژینگە پارێزان، مەسەلەی کۆڵبەران و پرسەکانی لە ئەم شێوەیە دەگرنەوە، کە وا باشترە لە کاتی هەڵمەت و نارەزایەتیییەکان دا هەموو هێزەکان بخەنە سەر یەک بۆ ئەوەی کاردانەوەی باشتری هەبێت و پەیوەندی لە نیو چالاکییەکانی نێو خۆ و دەرەوە دا پێک بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:50 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG