Accessibility links

دانیمارک: کەشتیەکی جەنگی ڕووسیا سنوری ئاوی دانیمارکی لە باڵتیک پێشێل کردووە


وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد
وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد

هێزە چەکدارەکانی دانیمارک دەڵێت ڕۆژی هەینی کەشتییەکی جەنگی ڕووسیا دووجار سنووری ئاوی دانیمارکی لە باکووری دورگەی بۆرنهۆڵمی دەریای باڵتیک پێشێل کردووە، کە فیستیڤاڵێکی دیموکراسی لەو کاتەدا لە دوورگەکەدا بەڕێوەچووە و بەرپرسانی باڵا و خاوەن کارەکان ئامادەی بوون.

دانیمارک دەڵێت ئەم کارەی ڕووسیا کارێکی وروژێنەرانەیە و جێی قبوڵکردن نیە. باڵیۆزی ڕووسیا لە کۆپنهاگن وتی دانیمارکییەکان هیچ بەڵگەیەکییان نەخستۆتەڕوو.

هێزە چەکدارەکانی دانیمارک لە بەیاننامەیەکدا وتی کەشتیە جەنگییە ڕووسییەکە بەبێ مۆڵەت کاتژمێر 12:30 خولەکی ڕۆژی هەینی هاتۆتە ناو ئاوەکانی دانیمارکەوە، چەند کاتژمێرێک دواتر دووبارە هاتۆتەوە. ئاماژەشی بەوەدا دوای ئەوەی هێزی دەریایی بە ڕادیۆ پەیوەندییان کردووە، کەشتییە جەنگییەکە ئاوەکانی دانیمارکی جێهێشتووە.

وەزیری دەرەوەی دانیمارک یەپی کۆفۆد وتی " کارێکی وروژێنەرانەی نابەرپرسیار و ناشرینی ڕووسیا لە نێوەندی ڤیستیڤاڵی دیموکراسی دانیمارکدا، جێی قبوڵکردن نیە."

بەرپرسانی باڵای حکومەتی دانیمارک ئامادەی ڤیستیڤاڵە ساڵانەییەکە بوون، لەوانەش کۆفۆد و سەرۆک وەزیری دانیماڕک مێتێ فرێدریکسن.

کۆفۆد وتی " شێوازەکانی بێزارکردن لەگەڵ دانیمارکدا سوودیان نابێت." وتیشی بانگی باڵیۆزی ڕووسییایان کردووە. باڵێۆزخانەی ڕووسیاش لە کۆپنهانگن ئەوەی پشتڕاست کردەوە.

باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی بە باڵیۆزەکە وتراوە کە " گوایە کەشتییەکی جەنگی ڕووسی هاتۆتە ناو ناوچە ئاوییەکانی دانیمارکەوە."

گوتیشی " هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نەخراوەتەڕوو."

وەزیری بەرگری دانیمارک مۆرتین بۆدسکۆڤ وتی هیچ هەڕەشەیەکی یەکسەری نەبووە لسەر ڤیستیڤاڵەکە یاخود دورگەی بۆرنهۆڵم.

بۆدسکۆڤ وتی " دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین کە دەریای باڵتیک گرژییەکی زۆری تێدا دروست بووە."

مانگی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئۆکرانیا وتی دانیمارک موشەکی هاڕپۆنی داوە بە ئۆکرانیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا چەک دەدەن بە ئۆکرانیا تاوەکو بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات دژی هێزەکانی ڕووسیا.

ڕۆژی هەینی ئۆکرانیا ڕایگەیاند هێزەکانی بە موشەکی هاڕپۆن لە بەلەمێکی ڕاکێشانی ڕووسیایان داوە لە دەریای ڕەش. ئەمەش یەکەمین جارە ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە بکات بە چەکی دژە کەشتی ڕۆژئاوا لە کەشتییەکی ڕووسی بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG