Accessibility links

پۆلیسی دانیمارک دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە مۆڵێکی کۆپنهانگن کۆمەڵێک کەس گیانیان لەدەستداوە


پۆلیسی دانیمارک دەڵێت بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە ناوەندێکی بازاڕکردن لە کۆپنهاگنی پایتەخت کۆمەڵێک کەس کوژراون، وتیشی پیاوێکی دانیمارکی تەمەن 22 ساڵییان دەستگیرکردووە و نەیانتوانیوە بەدووری بزانن کە ئەمە " کردەوەیەکی تیرۆریستی " بووە.

سەرۆکی پۆلیس سۆرین تۆماسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " کۆمەڵێک کەس برینداربوون، ئەوەشی کە دەیزانین ئەوەیە کە کۆمەڵێک کەس گیانیان لەدەستداوە." ئاماژەشی بەوەدا پۆلیس ئەرکێکی گەڕانی گەورەی بە سەرانسەری هەرێمی زیلانددا دەستپێکردووە.

تۆماسن ڕەتی کردەوە باس لە پاڵنەرەکانی گومانلێکراوەکە بکات، یاخود ئایا گومانلێکراوە ناسراو بووە لەلای پۆلیس یاخود نا.

پۆلیسی کۆپنهاگن دەڵێت ئەفسەرانی پۆلیس ڕەوانەی مۆڵی فیڵد کراوە لە پایتەختی دانیمارک، هەروەها بە خەڵکەکەی ناو مۆڵەکەیان وتووە دانیشن و چاوەڕێی یارمەتی بکەن.

پۆلیس وتیشی لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی هێرشبەری دیکە بوونیان هەبووبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG