Accessibility links

دانیمارک 15 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەردەکات


وەزیری دەرەوەی دانیمارک یێپێ کۆفۆد
وەزیری دەرەوەی دانیمارک یێپێ کۆفۆد

دانیمارک ڕایگەیاند 15 دیبلۆماتکاری ڕووسی دەردەکات، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپادا کە هەمان هەنگاوییان گرتۆتەبەر. ئەم دەرکردنانەش دوای هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵ و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی دێت لە شارۆچکەی بوچای ئۆکرانیا.

وەزیری دەرەوەی دانیمارک یێپێ کۆفۆد بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمە نمونەیەکی دیکەی دڕندەیی و توندوتیژی و تاوانەکانی جەنگە، کە وادیارە لە بوچا ڕوویداوە."

ئەم هەنگاوەی دانیمارک دوای ئەوە دێت هەندێک لە وڵاتانی دیکەی وەکو ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا وتیان دیبلۆماتکارانی ڕووسی دەردەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک وتی وڵاتەکەی نایەوێت پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان لەگەڵ ڕووسیادا ببڕێت و باڵیۆزی ڕووسیا لە وڵاتەکە و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بەشێک نین لەوانەی کە دەردەکرێن.

دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی دانیمارک لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا لە ڕاپۆرتێکدا وتی باڵیۆزخانەی ڕووسیا کۆمەڵێک ئەفسەری هەواڵگری وەرگرتووە کە کاری سیخوڕی دەکەن.

کۆفۆد وتی " دەمانەوێت پەیامێکی ڕوون بنێرین بۆ ڕووسیا کە سیخوڕیکردن لەسەر خاکی دانیمارک جێی قبوڵکردن نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG