Accessibility links

خۆپیشاندەران پلان بۆ ھەنگاوی داھاتویان دادەنێن


وێنەی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی له‌كاتی خۆپیشاندان بۆ داواكردنی موچه‌كانیان

گۆڕینی شێوازی نارەزایەتیەکان لەخۆپیشاندانەوە بۆ مانگرتن، لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو توندوتیژیان لێکەوتەوە و حکومەتیش ھێزێکی زۆری لەزۆربەی ناوچەکان بڵاوە پێکردووە.

گروپ و دەستە و رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی ھەرێمی کوردستان، پلان بۆ ھەنگاوەکانی داھاتویان دادەنێن و لەھەندێک شار و شارۆچکە بە مەبەستی خۆپیشاندان، کار بۆ راگەیاندنی مانگرتنی گشتی دەکرێت.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی لەسلێمانی، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"وەکو مامۆستایان و رێکخراوەکان جارێک بریارمان لەسەر ھەنگاوی داھاتومان نەداوە، بەڵام گفتووگۆ لەسەر راگەیاندنی مانگرتنی سەرتاسەری کراوە."

گۆڕینی شێوازی نارەزایەتیەکان لەخۆپیشاندانەوە بۆ مانگرتن، لەکاتێکدایە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو توندوتیژیان لێکەوتەوە و حکومەتیش ھێزێکی زۆری لەزۆربەی ناوچەکان بڵاوە پێکردووە.

دانا رەزگەیی، رۆژنامەنوس لەشاری رانیەی سنوری ئیدارەی راپەرین، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند"داواکاری ئێستای خۆپیشاندەران دەرچوونی ماڵی عەبدوڵا بۆری فەرماندەی پێشمەرگەیە لە رانیە کە تۆمەتبارە بەتەقەکردن لەخۆپیشاندەران، ھەروەھا دەست نیشان کردنی خەڵکی رانیەیە بە بەرپرسی حیزبی و حکومی ناوچەکە."

ناوبراو گوتیشی"خۆپیشاندەران کۆڵ نادەن تا داوای تریشیان لەلایەن حکومەتەوە جێبەجێ دەکرێت، کەپێشتر خۆپیشاندان لەپێناویان دەستیپێکردووە."

لای خۆشیەوە محەمەد شارەزوری یەکێک لەرێکخەرانی نارەزایەتیەکانی ناوچەی گەرمیان، ئاماژەی بەوەکرد پلانیان داناوە بۆ گۆڕینی نارەزایەتیەکان لەخۆپیشانداوە بۆ مانگرتنی گشتی: "داوامان لەسەرجەم دوکان و فەرمانگە حکومیەکان کردووە مانبگرن، تا بەھەموومانەوە فشاری زیاتر دروست بکەین."

خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوریەوەیە کە ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، حکومەتیش تا ئێستا نەیتوانیوە داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:36 0:00

XS
SM
MD
LG