Accessibility links

محەمەد عەبدوڵا: گەنجانی ئێمە بە چەک و دارو شەق و قسەی ناشرین هێرشیان کراوەتە سەر


ئاسایش دەڵێت کە بۆ بڵاوەپێکردنیان‌و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە،تەقەی هەوایی کراوە

ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەیەک لەئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان‌ و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەسلێمانییەوە بەڕێپێوان بەڕێکەوتبوون بەرەو عەفرین، بەڵام ئێوارەی رۆژی(هەینی) لەبازگەی دێگەڵە لەلایەن ئاسایشی‌ بازگه‌كه‌وه‌ بەتەقەكردن رێگەیان لێگیرا.

ئاسایش دەڵێت:“تەقەی هەوایی کراوە بۆ بڵاوەپێکردنیان‌و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تەقەی راستەوخۆ نەکراوەو ئەوانەشی برینداربون برینداری فیشەک نین…. “

بەڵام هاوسەرۆکی تەفگەری ئازادی دەڵێت تەقەیان لێکراوەو بە دارو قۆناغە تفەنگ و شەق پەلاماریان داون و سیان لەوانە برینداری فیشەکن و 8 کەسی دیکەشیان برینداری لێدانن بە دارو شەق..هاوکات نەخۆشخانەش ئەمەی پشتڕاستکردۆتەوە...

ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر بەدواداچوون سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر ئەو گەنجانە کراون؛ وتووێژی لەگەڵ هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیدا محەمەد عەبدوڵادا بۆ دەنگی ئەمریکا سازکردووە...

محەمەد عەبدوڵا دەڵێت "کۆمەڵێک گەنجی چالاک لە کچان و کوڕانی 17 بۆ 20 ساڵ وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیستیمانی و ویژدانی و مرۆیی و دیموکراسی لەسلێمانییەوە بە رێپێوان بەڕێکەوتن بەرەو هەولێر بۆ بەهاناوە هاتنی عەفرین..."

بەڵام "لەماوەی 4 رۆژ رێپێوان بەپێ، کاتێک گەیشتنە بازگەی دێگەڵە زۆر نامرۆییانە هاوشێوەی چەتەکانی داعش دەستیان لێکردنەوە...."

لەکاتێکدا "وەک خۆپیشاندانێکی دیموکراسیانە، وەک مافێکی سەرەتایی خەڵک بەبێ چەک...بەڵام ئەوان دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و دار و چەک بەکاردەهێنن.." دەرئەنجام "15 هەڤاڵی ئێمە بریندار دەکەن و 11 هەڤاڵیشمان دەگرن و دەستبەسەر هەرچی مۆبایل و ناسنامەو کامێرەکانیاندا دەگرن."

هاوکات محەمەد عەبدوڵا دەشڵێت "بە چەک و دارو بۆکز و شەق و قسەی ناشرین هێرشیان کراوەتە سەر."

دەرئەنجام "3 کەس برینداری فیشەکن و 8 کەس برینداری دارو قۆناغە تفەنگ و بەرد و شەق و داپڵۆسینن..."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:00 0:00

XS
SM
MD
LG