ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمه‌ڵێك خه‌ڵکانی ئێرانی دانیشـتووی ده‌وروبه‌ری واشنتن له به‌رامبه‌ر ئۆفیسی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئێران خۆپیشاندانیان کرد بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر له سێداره‌دانی پێنچ بزافکاری سیڤیلی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له زیندانی ئه‌وین له تاران.
یه‌ک له خۆپـیشـانده‌ره‌کان به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ڕژێمی ئیسلامی ئێران ته‌نها دروشمێک که هه‌ڵیگرتووه دروشمی بکوژه و ببڕه و بـمێنه‌ره‌وه.
جه‌لیل ئازادیخوای ڕۆژنامه‌نووس له ناو خۆپیشاندانه‌که گوتی ئێستا کۆماری ئیسلامی له ئاستێکدایه که په‌سه‌ندییه‌ت و قه‌بوولییه‌تی بۆێ بووه به به‌رنامه و ئه‌ووه‌لییه‌تی ده‌ستی چه‌ندوم، له ڕاستیدا ئه‌و شتا‌نه‌ی به‌لاوه گرنگ نییه و بڕیاری کوشتن و مانه‌وه‌ی داوه، ته‌نها دروشمێکی که هه‌ڵیگرتووه دروشمی بکوژه و ببڕه و بـمێنه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:09 خوله‌كه.