Accessibility links

خوپێشاندان بۆ ئازادكردنی عەبدولڵا ئوجەلان


خۆپێشاندان لە هەولێر
خۆپێشاندان لە هەولێر

مام فارس بە دەنگی ئەمەریكای گوت کە چەندین ساڵە ئەوان خوپێشاندان دەكەن و بە ملیۆنان ئیمزا كودەكەنەوە بۆ ئازادكردنی عەبدولڵا ئوجەلان بەڵام سودی نیە

ڕۆژی شەممە ژمارەیەكی زور لە لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە و بەشێكی زور لە چاڵاكانی سڤیل و چین و توێژی جیاجیا لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر خوپێشاندانیان كرد کە تێدا داوایان كرد ئاشتی و تەبایی بگەرێتەوە بۆ توركیا و ناوچەكە بە ئازادكردنی عەبدولڵا ئوجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

عەبدولڵا پولا پێشمەرگەی دێرین بەدەنگی ئەمەریكا گوتی توركیا دەڵێت ئەوان لەگەڵ بنەماكانی مافی مرۆڤن و لەگەڵ یەكێتی ئەورۆپا لەسەر مافی مرۆڤ وتووێژ دەكەن. ئێستا توركیا پێشێلی مافەكانی مرۆڤی كردووە بە جۆرێک توركیا وەكو زیندانێكی گەورەی لێهاتووە. بویە ئەگەر بێتو سیاسەتی توركیا هەر وا بروات كارەساتی گەورەتر ڕوودەدات و نەهامەتی دوای نەهامەتی بەسەر گەلانی ناوچەكەدا دێت.

مام فارس یەكێك لە رێكخەرانی خوپێشاندانی بەردەم بارەگای UN بە دەنگی ئەمەریكای گوت کە چەند ساڵە ئەوان خوپێشاندان و گردبوونەوە دەكەن و بە ملیۆنان ئیمزا كودەكەنەوە بۆ ئازادكردنی عەبدولڵا ئوجەلان بەڵام سودی نیە ، لەبەر ئەوەی كومەڵگای نێودەوڵەتی وەكو پێویست فشار ناخاتە سەر توركیا بۆ ئازادكردنی ئوجەلان. ئەگەر بێتو عەبدولڵا ئوجەلان ئازاد بكرێت ئاشتی و ئازادی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا دەكرێتەوە لە توركیاش مافی كورد دەدرێت بەڵام حكومەتی توركیا پێشێلی داواكاری خەڵك دەکات و ئازادی نادات، چونکە حكومەتێكی بەرەو دیكتاتوری هەیە لەو وڵاتە و مافی كورد نادات.

ناوبراو دەڵێت ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر خوپێشاندان و گردبوونەوەكان بۆ ئازادكردنی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان.

خۆپێشاندانی هەوڵێر
خۆپێشاندانی هەوڵێر

خوپێشاندانی چاڵاكانی سڤیل و چین و توێژی جیاجیا و لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە ڕۆژی جیهانی ئاشتی بەڕێوەچوو كە 1 ی ئەیلولی هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی ئاشتی ناسێنراوە و خوپێشاندانەكە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامدرا.

ڕاپۆرتی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ئەحمەد زێباری:

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG