Accessibility links

هەلەو واشنتن: کۆنگرەی دیموکراتەکان


کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان لە 17ی ئەم مانگە بەڕێگای ئینتەرنێت وتەلەفۆن وتەلەفزیۆنەوە سازدرا و چوار ڕۆژی خایەند وبەفەرمی جۆ بایدن بووە بەربژێری پارتی دیموکراتەکان وکامڵا هاریس بووە جێگری بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

بە گوێرەی شارەزایان دیموکراتەکان بە سەرکەوتوویی کۆنگرەکەیان بەڕێوەبرد لە ڕووی ڕێکخستنی بەرنامەکانی وبابەتەکانیەوە، بەڵام سەرۆک ترامپ بەرنامەکانی بایدنی بە ڕادیکاڵترین وتوندڕەو و مەترسیدار ناوبرد کە چاوەڕواندەکرێت لە کۆنگرەی کۆمارییەکاندا زیاتر سەنگییان بخەنەسەر.

ئەم هەفتەیە کۆمارییەکان لە 24 – 27 ی مانگ کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان سازدەدەن وتیایدا جارێکی دیکە بە فەرمی دانۆڵد ترامپ ومایک پـێنس بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا پەسەندبکەنەوە.

دکتۆر ئازاد مورادیان
دکتۆر ئازاد مورادیان

دکتۆر ئازاد مورادیان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پێموایە دەنگدان بەڕێگەی کارتی دەنگدان بە پۆست کێشەی مەزن لە نێوان دیموکراتەکان وکۆمارییەکاندا سازدەکات"

دکتۆر مورادیان گوتی هۆکارێکی دروستبوونی کێشە ئەوەیە کە لە خولەکانی پێشوودا ئامادەبوونی خەڵك لەسەر سندوقی دەنگدان بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەرییەکی زۆری هەبووە لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردنی هەرکامێك لە سەرۆك کۆمارەکان. ئێستا کە ئەبینین خەڵك بەهەر هۆیەکەوەبێت لەسەر سندوقەکانی دەنگدان ناتوانن بەو ڕێژەیەی پێشتر بەشداری بکەن. تەنیا بەدیلێک لێرەدا ئەمینێتەوە ئەوەیە کە دەبێت بتوانن پێش ئەوەی دەنگەکان بخوێنرێنەوە، دەنگی خۆیان بخەنە ناو سندوقەکانی پۆستەوە، دەزگای خزمەتگوزاری پۆستیش دەبێت ڕەوانەیان بکەن بۆ کۆمیتە یاخود کۆمیسیۆنی کە چاودێری دەنگدانەکان دەکەن.

دکتۆر ئازاد مورادیان دەشڵێت ترامپ وتوویەتی ئەگەر دەنگدانەکان بەدروست نەزانم، ئامادەنیم مل کەچبم و وڵات بخەمە ئیختیاری دیموکراتەکان.

کارتەکانی دەنگدان کە بە پۆست دەنێردرێن دەبێت مۆری ڕۆژی بەلای کەمی 3ی مانگی یازدەیان لەسەربن. بۆ نموونە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا تا 20ی مانگی یانزدە ماوەیان هەیە دەنگەکان قەبوڵبکرێن بەمەرجێك مۆری ڕۆژی 3ی مانگی یانزدەیان لەسەربن. لەسەر ئەم بابەتە حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم وتووێژەی لەگەڵ دکتۆر ئازاد مورادیان، بەرپرسی کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ بنکە لە شاری لۆس ئەنجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا سازداوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:38:12 0:00


XS
SM
MD
LG