Accessibility links

بۆ وەرگرتنەوەی مافی لێقەوماوانی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر گردبوونەوەیەك ئەنجامدرا


خۆپێشاندان بۆ لێقه‌وماوانی ڕووداوی 16ی ئوکتۆبر
خۆپێشاندان بۆ لێقه‌وماوانی ڕووداوی 16ی ئوکتۆبر

ژمارەیەك ھاوڵاتی خورماتوو لە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنەوەی مافی لێقەوماوانی خورماتوو لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

به‌ گوێره‌ی ئامارە نافەرمییەکان لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە لە سنووری خورماتوودا، نزیکەی 100 ماڵ تەقێندراونەتەوە و 300 ماڵیش سووتێندراون.

خۆپێشاندان بۆ لێقه‌وماوانی ڕووداوی 16ی ئوکتۆبر
خۆپێشاندان بۆ لێقه‌وماوانی ڕووداوی 16ی ئوکتۆبر

ھاوار عەباس وەک نوێنەری خۆپێشاندەران بەیاننامەیەکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و گوتی: وا بۆ دوو ساڵ دەچێت، حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان ھەنگاویان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ناھەمواری خورماتوو نەناوە و کاتێکیش وەفدەکانیان لەسەر ئاستی باڵا سەردانی بەغدا دەکەن، لە ناو کۆبوونەوەکان باسی خورماتوو ناکەن.بەشداربوویەکی دیکەی گردبوونەوەکەش بە ناوی عەلی دەلۆ دەڵێ: دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر، ژمارەی کورد لە سنووری خورماتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو لە کەمی داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:25 0:00

XS
SM
MD
LG