Accessibility links

دی میستۆرا داوا لە پوتن دەکات حکومەتی سوریا ناچار بکات بگەنە ڕێکەوتنێکی ئاشتی


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دی میستۆرا
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دی میستۆرا

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ستافان دی میستۆرا داوای لە ڕوسیا کرد حکومەتی سوریای هاوپەیمانی ناچار بکات بگەنە ڕێکەوتنێکی ئاشتیانە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا کە بۆ ماوەی نزیکەی 7 ساڵە بەردەوامە.

دی میستۆرا بە کەناڵی ئاڕ تی سی سویسری وتی شکست هێنان لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتیانەی خێرا لەڕێی نێوەندگیریی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەوانەیە ببێتە هۆی داڕمانی سوریا.

، دیمستۆرا وتی " سەرۆک ڤلادیمێر پوتن دەتوانێت باوەڕ بە حکومەتی سوریا بهێنێت سەبارەت بەوەی کە کات نەماوە بۆ بەفیڕۆدان، وە بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار بکەیت دەبێت ئازا بیت و حکومەتی سوریا ناچار بکەیت ڕازی بن بەوەی کە دەبێت و پێویستە دەستورێکی نوێ و هەڵبژرادنێکی نوێ ئەنجام بدرێت لەڕێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG