باڵیۆز ده‌یڤد ماک ، ئه‌ندامی باڵای ئه‌نیستیتۆی ڕۆژهاڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت پێی وانیه کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و کێشه سیاسیانه‌ی له‌و وڵاته‌دا هه‌ن.
باڵیۆز ماک ده‌شڵێت ستراتیژیه‌تی نوێی ئه‌مریکا له عێراقدا وای نابینێت کشانه‌وه بێت هێنده‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕینی سروشتی په‌یوه‌ندیه‌کانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا، له په‌یوه‌ندیه‌که‌وه که باری له‌شکری تیایدا زاڵ بووه و گرنگ بووه بۆ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی پێویستیه هاوبه‌شه‌کانی سیاسیانه‌ی نێوان واشنتۆن و به‌غدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز ده‌یڤد ماک ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:13 خوله‌كه.