Accessibility links

ڕوانگەی سوری: زیاد لە 120 هەزار هاوڵاتی لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا بوونەتە پەنابەر


دەرعا، سوریا

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لەو کاتەوەی هێرشەکانی حکومەتی سوریا دەستی پێکردووە بۆ سەر ناوچەکانی نزیک سنووری ئەردەن و بەرزاییەکانی گۆلان زیاتر لە 120 هەزار هاوڵاتی لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا ماڵەکانیان جێهێشتووە و هەڵهاتوون.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەدا دەیان هەزار هاوڵاتی لەسەر سنووری ئەردەن کۆبوونەتەوە و چەند هەزارێکی دیکەی تریش بەرەو سنووری بەرزاییەکانی گۆلان هەڵهاتوون.

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدوڵڕەحمان وتی ئێستا هاوڵاتیانی مەدەنی لە زۆربەی بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەرعا هەڵهاتوون بەهۆی پێشڕەوییەکانی حکومەتی سوریاوە. وتیشی هەندێک هاوڵاتی دیکە بەرەو ئەو ناوچانە ڕۆشتوون کە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریادان.

لەلای خۆشیەوە وەزیری وزەی ئیسڕائیل وتی ئیسڕائیل دەبێت ڕێگە نەدات پەنابەرە سورییەکان بێنە وڵاتەکەوە.

وەزیری وزەی ئیسڕائیل یۆڤاڵ شتاینتز وتی " پێم وایە دەبێت ڕێگە نەدەین پەنابەرە سورییەکان بێنە ناو ئیسڕائیلەوە. پێشتر ڕێگەمان بەم حاڵەتانە نەداوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG