دانیال میتران یه‌ک له قاره‌مانانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڕه‌نسـا له ده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و هه‌روه‌ها هاوسه‌ری سه‌رۆکی پـێشـوو فڕانسوا میتران له ته‌مه‌نی 87 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خانم میتران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه کۆچی دوایی کرد له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌وه‌ی گه‌یه‌نرابوویه نه‌خۆشـخانه له پاریس. ئه‌و یارمه‌تی دا له پـێناسهکردنهوهی ڕۆڵی خانمی یه‌که‌م. هه‌روه‌ها ناسراوبوو به کاره مرۆیـیه‌کانی و پشـتیوانیکردنی له خه‌ڵـکی بێ ده‌سه‌ڵات.
خانم میتران له ژیانیدا پـشتیوانی له نه‌ته‌وه‌کانی وه‌ک کورد و تبتهکان کردووه. له هه‌مان کاتیشـدا لایه‌نگرێـکی به‌هێزی فیدڵ کاسترۆی سه‌رۆکی کوبا بوو. له‌و دوایـیانه‌ش دهسـتیکردبوو به چه‌ند کۆمهڵهیهگی خێرخواز بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران.
له ده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و له‌و کاته‌ی له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی فه‌ڕه‌نسـا خه‌باتی ده‌کرد فڕانسوا میترانی ناسی و پاشـان ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا پـێـکهێنا.
خانم دانیال متران مه‌دالیایه‌کی به‌رزی پـێبه‌خشرا بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له دژی داگیرکه‌ری نازی بۆ فه‌ڕه‌نسـا بینیبووی.