Accessibility links

خالید سولەیمان:داعش پێش ئەوەی مەترسییەکی سەربازی بێت، مەترسییەکی ئایدۆلۆژییە


چاودێران تیشک دەخەنە سەر کۆمەڵێک ڕەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆ و شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی ڕاماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا.

کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردەوە، بەڵام ئایا خودی مرۆڤ و پەروەردە و ئاین و جیهان بەشدار نیین لەم نەهامەتییە گەورەیەدا.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆژنامەنوس خالید سولەیمان سازکردووە.

خالید سولەیمان دەڵێت "داعش ئەو هێزە وێرانکارە وبوو کە ئەو شوێنانەی کە داگیریکردن لەدەوروبەری نەینەوا و کەرکوک قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەتی ژنان و مناڵان، ئەگەر نمونە وەربگرین بەتایبەتی ژن و مناڵانی یەزیدی وەربگرین ئەوان هەموو کارەساتەکەیان بە چاوی خۆیان بینی، ئەوانەش کە بەرنەکەوتبێتن یان ئەوانەش کە رزگاریان بووە بەڵام وێنە دڵرەقەکانیان بە چاوی خۆیان بینی، سەرئەنجام ئەمە ئاکارێکی دەرونی و کۆمەڵایەتی زۆری لێکەوتەوە"

هەروەها دەڵێت "گرفتەکە لەوەدایە رێکخراوەکانی هەرێمی کوردستان هیچ خۆئامادەکارییەکیان نەکردبوو، چاوەڕوانی ئەم کارەساتەیان نەکردبوو، چاوەڕوانی ئەم تراژیدیا گەورەیەیان نەکردبوو کە هێزێکی بەربەری وەک داعشی بەرهەمهێنا، بۆیە بە دڵنیاییەوە لەئاستی پێویستدا نەبوون".

هاوکات لەبارەی مەترسییەکانی داعشەوە دەڵێت "داعش هەر مەترسییە، چونکە داعش پێشئەوەی مەترسییەکی سەربازی بێت، مەترسییەکی ئایدۆلۆژییە".

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:14 0:00

XS
SM
MD
LG