Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کڵێسایەک لە داغستانی ڕوسیا پێنج کەس کوژران


داغستان، ڕوسیا
داغستان، ڕوسیا

دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی داغستانی باشووری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە پیاوێک لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە کڵێسایەک تەقەی لە خەڵکەکە کردووە و لە ئەنجامدا پێنج کەسی کوشتووە و بەلایەنی کەمەوە پێنج کەسی دیکەی بریندارکردووە.

دەزگاکە وتیشی هێرشەکە لەکاتێکدا ئەنجامدراوە کە کڵێساکە ئاهەنگیان گێڕاوە بەهۆی جەژنەکانی مەسیحەوە لە گوندی کیزلیار لە کۆماری داغستان کە زۆربەی دانیشوانەکەی موسوڵمانن.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری لیژنەی لێکۆڵینەوەکانەوە وتی ئەنجامدەری هێرشەکە پیاوێکی تەمەن 22 ساڵ بووە و خەڵکی ناوچەکە بووە.

لەلای خۆشیەوە ڕێکخراوی داعش لەڕێی دەزگای هەواڵی ئەعماقەوە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

وتیشی هێزەکانی ئاسایش کە لەوێ لەنزیک کڵێساکەوە بوون ئەنجامدەری هێرشەکەیان کوشتووە و ئاماژەشیان بەوەدا تفەنگێک و فیشەک و چەقۆیان دۆزیوەتەوە کە بە پیاوەکە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG