له نوێترین هێڕشدا له کۆماری داغستانی روسیایی له هه‌رێمی نائارامی قه‌وقاز، به‌لای که‌م 8 که‌س کوژراون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسانی پۆلیس ده‌ڵین هێرشه‌که ئه‌مرۆ بووه له‌و ده‌مه‌ی میلیشیاکان په‌لاماری کاروانێکی ماشێنیان دا که به مه‌به‌ستی چاکردنه‌وه‌ی تاوه‌رێکی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و هه‌روه‌ها ئێستگه‌یه‌کی په‌خشکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ڕێ‌که‌وتبوون.
هاوکات راپـۆرتی دژ به‌یه‌ک له ئارادان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا سه‌رنشینانی نێو کاروانه‌که کێ بوون و هه‌روه‌ها کێن ئه‌وانه‌ی له هێرشه‌که‌دا کوژراون.
به‌رپرسانی پۆلیس ده‌ڵین هێزی زیاتر وا ئێستا له ناوچه‌ی رووداوه‌که‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ران ده‌ستگیر بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، له ئاکامی هێرشێـکی شه‌وی رابردووی چه‌کداران زیان به تاوه‌ر و هه‌روه‌ها ئێستگه‌ی په‌خشکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن گه‌یشـتبوو.