Accessibility links

کۆماری چیک بەشدار نابێت لە ڕێکەوتنی جیهانی سەبارەت بە کۆچ


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

دەزگای هەواڵی چیک لە زاری سەرۆک وەزیری کۆماری چیک ئاندریە بابیشەوە بڵاویکردەوە وڵاتەکەی بەشدار نابێت لە ڕێکەوتنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕێکخستنی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران لە سەرتاسەری جیهاندا.

مانگی ڕابردوو کۆماری چیک دژایەتی ئەو ڕێکەوتنەی کرد و ڕەتی کردەوە.

کۆماری چیک و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا لەدژی ڕێکەوتنە جیهانییەکەن سەبارەت بە کۆچی پارێزراو و ڕێکخراو.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا دوای مشتومڕێکی زۆر لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا، پێشنیاری ڕێکەوتنێکی جیهانی کرا بۆ کۆچی ڕێکخراو و پارێزراو، دواتر ڕێکەوتنەکە لەلایەن سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێشەوە پێشوازیی لێکرا و بە دەستکەوتێکی گرنگی ناودێرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG