Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هاک دەکرێت


بەرپرسانی کەنەدا دەڵێن هەفتەی ڕابردوو هاککەران هێرشێکی ئەلیکترۆنیان کردۆتەسەر وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا و هێشتا هەندێک لە خزمەتگوزارییەکان کارناکەن، بەڵام بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە نەدا کەنەدا پێی وایە کێ لە پشت هێرشە ئەلیکترۆنیەکەوە بووە.

ڕووداوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو زانراوە، ڕۆژێک پێش ئەوەی دەزگای تۆڕی زانیارییەکانی کەنەدا وتی ئیشپێکەری تۆڕەکانی ژێرخانە هەستیارەکان دەبێت بەرگری خۆیان دژی هەڕەشەکانی سەر بە ڕووسیا پتەوتر بکەن.

ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی گەنجینەی کەنەدا کە بەرپرسە لە سەرجەم ئەرکەکانی حکومەت لە بەیاننامەیەکدا وتی " خزمەتگوزارییە هەستیارەکان لە ئێستادا چالاکن، هەندێک لە ئینتەرنێت و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بە ئینتەرنێت کاردەکەن هێشتا کارناکەن."

وتیشی " هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی هیچ بەشێکی دیکەی حکومەت بەرکەوتبێت." وتیشی هیچ وردەکارییەکی دیکەش بڵاوناکرێتەوە.

هیچ کام لە ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی گەنجینە و وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا وەڵامی ئەو پرسیارەیان نەدایەوە کە ئایا هاککەرە ڕووسییەکان دەستیان هەبووە لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکەدا یاخود نا.

کەنەدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئۆکرانیا دەربڕیوە، لەکاتێکدا ڕووسیا هێزەکانی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا زیادکردووە.

لە ساڵی 2014 دا وەزیرێکی پێشووی حکومەتی کەنەدا وتی لە ساڵی 2011 دا هاککەرە چینیەکان گومانی ئەوەیان لێکراوە دزەیان کردبێتە ئەنجومەنی بەڕێوبەرایەتی گەنجینە و وەزارەتی دارایی کەنەداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG