ده‌سه‌ڵاتداران له کۆبا ده‌ڵێن هه‌ر هه‌موو ئه‌و 68 که‌سه‌ی له‌سه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر ههڵـگردا بوون و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه که‌وته خوارێ گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
کاره‌کانی گه‌ڕان و پـشـکنین ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانیـیه‌کان له ناو پاشـماوه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی ئێرۆ کاریبیه‌ن ئه‌وه‌ی له نزیـک گوندی گواسیمالی ناوچه‌ی سانتی سپیرتهس تێـکشـکا. فڕۆکه‌وانه‌که به‌ر له که‌وتنی فڕۆکه‌که ڕاپـۆرتی دابوو که‌وا حاڵه‌تێـکی ته‌نگه‌تاوی ڕوویداوه.
گه‌شتی ئه‌و فڕۆکه‌یه دوایـین بووه که له سانتیاگۆوه به‌ڕێوه‌بچێت له ده‌می گه‌رده‌لوولی تۆماس، ئه‌وه‌ی پـێشـبینی ده‌کرێت ڕۆژی هه‌ینی به لای ڕۆژهه‌ڵاتی کوباوه تێپه‌ڕ بـبێت.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوبا ده‌ڵێن فڕۆکه‌که 61 نه‌فه‌ر و 7 له تاقمی فڕۆکه‌که‌ی له‌سه‌ر بووه و 28 یان که‌سـانی بیانی بوون.