فیدڵ کاسترۆی سه‌رۆکی پـێشـووی کوبا له دانیشـتنێـکی تایبه‌تی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا ئاماده‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره له‌وه‌تای سـاڵی 2006 وه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌ماندا ده‌ربکه‌وێت، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دایه ده‌ست ڕاوڵی برا بچوکی.
یاسادانه‌رانی کوبا به چه‌پـڵه‌ڕێزانه‌وه پـێشـوازیان له فیدڵ کاسـترۆ کرد و بۆشی هه‌ڵسـابوونه سه‌ر پێ و ته‌له‌فیزیۆنی کوباش ته‌واوی ئه‌و مه‌راسیمه‌ی گواسـتۆته‌وه.
سه‌رۆکی پـێشـووی کوبا که ته‌مه‌نی 83 سـاڵه به جلوبه‌رگێـکی زه‌یتونی له‌شـکریـیه‌وه چووه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستی سـڵاوی بۆ یاسادانه‌ران به‌رزکرده‌وه.
له لێـدوانه‌که‌یدا کاسـترۆ باسی له بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد و هه‌روه‌هاش چۆن هه‌روا دێت و په‌ره‌سـه‌ندنی پـشێوی و ئاڵۆزیـیه‌کان له نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران‌دا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی تاران شـیانی شه‌ڕی ناو‌کی ده‌هێنێته ئاراوه.