فەرماندەی پـێشووی لەشکری کرواتەکانی بوسنە کە لە دادگای لاهای نێودەوڵەتی لەسەر تاوانی جەنگ دادگایی دەکرا، بە ژەهر خۆی کوشت.
جەنەڕاڵ سلۆبۆدان برالیاکی تەمەن 72 ساڵ ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاش ئەوەی دادوەری دادگاکە بڕیاری 20 ساڵ زیندانی بۆ دا، ناڕەزایی خۆی لە بەرامبەر ئەو سزایە دەربڕی و گوتی بڕیارەکە ڕەتدەکاتەوە و ئەو تاوانبار نیـیە، وە بە دوایدا شوشەیەکی بچوک کە بەدەستەوە بوو، چی تێدابوو خستیە دەمیـیەوە. دواتر پارێزەرەکەی گوتی سلۆبۆدان دەڵێت ژەهری خواردووە.
دادوەر لای خۆیەوە دەستبەجێ دانیشتنەکەی هەڵپەسارد و بە پەلە لە لایەن پـۆلیسەکانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی لاهای کرا، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی بێ سوودبوون و گیانی لەدەست دا.
کاربەدەستاتی هۆڵەندا لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەکەن تاوەکو بزانرێت چۆن ئەو ژەهرە گەیشتووەتە دەست سلۆبۆدان.