Accessibility links

دستبەسەرکردنی دەیان کەس لە کوردستانی ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا


ژمارەیەک لە بەندکراوان لە کوردستانی ئێران
ژمارەیەک لە بەندکراوان لە کوردستانی ئێران

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو دا لە چەندین شاری کوردستانی ئێران، دەیان کەس لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

لە وتووێژێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرنوسەری ماڵپەری ‌"هەنگاو" لە ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەربڵاو بۆ دەستبەسەرکردنی کوردەکان لە شارەکانی کوردستاندا دەستی پێکردووە. یەکەم دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتە لە ٢٠ی بەفرانبار (٩ی مانگی ١ی ٢٠٢١ی زاینی) لە شارەکانی مەهاباد، کەرەج، مەریوان، رەبەت، بۆکان و سەوڵ ئاوا دەستی پێکرد و ٢٥ هاوڵاتی دەستگیر کراون.

ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرنووسەری ماڵپەڕی هەنگاو
ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرنووسەری ماڵپەڕی هەنگاو

بەڕێز یارئەحمەدی دەڵێت، لە شەپۆلی دووهەمیش دا چەندین کەسی تر لە شارەکانی وەک نەغەدە و پیرانشار دەستبەسەرکران و بە پێی لیستی ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی هەنگاو دابینی کردوە، لە ماوەی دووحەوتوودا، لانی م ٧٠ هاووڵاتی کورد گیراون کە تا ئێستا تەنیا ٥ کەسیان ئازاد کراون.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری هەنگاو ئاماژە دەکات بەوەی لە ئەو ماوەیە دا ٩ ژن دەستگیرکراون و تەنیا سێ کەسیان ئازادکراون و ئەوانی دیکە چارەنوسیان نادیارە. بەڕێز یارئەحمەدی، ئاگاهیش دەدات ئەو خانمانە لە وانە وتنەوە بۆ فێرکردنی زمانی کوردی و پەرەپێدانی کولتوری کورد و لە گروپی شاخەوانی و ژینگە پارێزیدا چالاک بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG