Accessibility links

تەندروستی سلێمانی: ئەگەر تووشبووانی کۆرۆنا زیاتربن ناتوانین هەموویان وەربگرین


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت لە شەپۆلی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووەکان زیاترن، نیشانەکانیان قورسترە و سەرچاوەی ڤایرۆسەکەش نادیارە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێژەی گیان لەدەستدان تێیاندا بەرزترە.

دکتۆر یاد نەقشبەندی لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا باس وتیشی ئەگەر ڕێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوە خێرایە لە هەڵکشاندا بێت، کەرتی تەندروستی ناتوانێت هەموو نەخۆشەکانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا وەربگرێت.

لەکاتێکدا کەرەنتینکردن و قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرەتادا ڕێگایەکی باشبوو بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی دۆخی دارایی هاوڵاتیانەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان ناتوانن هەمان ڕێگا بگرنەبەر، هەربۆیە داواکارن لە جێی ئەوەدا تاکپارێزی ئەنجامبدەن. لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان زیاد لە 900 نەخۆشی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندان و نزیکەی 30 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00


XS
SM
MD
LG