فەرمانڕەوای نیویۆرک ئاندرو کومۆ وتی بەنیازە کاتێک لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا کۆدەبێتەوە هەموو ئەو شتانە بە سەرۆک ترامپ بڵێت کە نیویۆک پێویستی پێیەتی بۆ ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دانیشتوانی ویلایەتەکە.
کومۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات ئەو ماددانە دابین بکات کە پێویستن بۆ پڕۆسەی پشکنینەکان.
کومۆ وتی " سەرۆک ترامپ هیچ کێشەیەکی نیە لەوەدا کە پێم بڵێت هاوڕا نیم لەگەڵتا یاخود هاوڕام لەگەڵتا، من زۆر ڕاشکاوانە قسەی لەگەڵدا دەکەم، تەنها ڕاستیەکە بڵێ، ڕاستیەکە هەرچی بێت با ببێت."
لەلای خۆیەوە کومۆ لەگەڵ شەش ویلایەتی دیکەدا ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کەی کار و خوێندنگاکان بکەنەوە، پێشینیاری ئەوەی کردووە شوێنە دوورە دەستەکان دەکرێت ژیان زۆر خێراتر ئاسایی ببێتەوە تیایاندا وەک لەو شوێنانەی کە دانیشتوانی زۆرە، لەوانەش شاری نیویۆک کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوەزۆرترین زیانی گیانی بەرکەوتووە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز