Accessibility links

هیوا مەحمود: لە دوو هەفتەی داهاتوو نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا لە چوارقوڕنە دەکرێتەوە


دکتۆر هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەڵێت ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری ڕاپەڕین لەماوەی 2 مانگدا بۆ 444 حاڵەت بەرزبۆتەوە لە کاتێکدا پێش ئەو کاتە تەنها 2 حاڵەت تۆمارکرابوو، لەو ڕێژەیەش زۆربەیان چاکبونەتەوە و 20 لەوانەش گیانیانلەدەستداوە.

دکتۆر هیوا مەحمود بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە وتوێژێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە لە سەرەتاوە ڕێنمایماندا بە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن لە کاتێکدا خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین وەک سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی دیکە توانایەکی دیاریکراوی هەیەو بەپێی پێویست نیە بۆیە پێویستە خۆپارێزی بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، دەشڵێت ئەوەی هەیە پێویستیەکانی ئێمە پڕ ناکاتەوە لەم دۆخەدا.

دەشڵێت لە ئێستادا لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دوو سەنتەری چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیە گوازراوەکانمان هەیە کە لەئێستادا نزیکەی 30 توشبوی ڤایۆسەکە لەم سەنتەرانەدا چاودێری دەکرێن و پێداویستیەکانیان بۆ دابینکراوە.

دکتۆر هیوا ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەوان پێشبینی حاڵەتی توشبوی زیاتر دەکەن لە دەڤەرەکە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و زستاندا کە ئەشێ ڕووبەڕوی شەپۆلێکی تری ڤایرۆسەکە ببنەوە، بۆیەش نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شارۆچکەی چوارقوڕنە بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکرێت کە بە هاوکاری خێرخوازان و بەشێک لە ڕێکخراوە مرۆییەکان وئەرکی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین بەشداری لە بنیاتنانیدا دەکەن کە لە 100 بێد پێکهاتوە لەگەڵ بونی چاودێری وورد و بەشەکانی تر، کە واچاوەڕوان دەکرێت لە دووهەفتەی داهاتودا بە ڕووی توشبواندا بکرێتەوە.

هەروەها دەشڵێت تاقیگەیەکی پێشکەوتوو بۆ پشکنینەکان لەم چەند مانگەی دوایدا لە شاری ڕانیە کراوەتەوە کە هەر هەمان ئەو دەزگایە لە خۆدەگرێت کە وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ پشکنینی ڤایرۆسە بەکاریدەهێنن، لە ئێستاشدا ڕۆژانە دەتوانین تا 100 پشکنین یا کەمتر وەربگرین، وە لە تواناماندایە لە داهاتودا بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکەین کە گومانی توشبون بە ڤایرۆسەکەیان لێدەکرێت.

درێژەی ووتوێژەکە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:00 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG