Accessibility links

دکتۆرعەبدوڵا ئەحمەد دەڵێت دۆخی شاری سلێمانی بەبەراورد لەگەڵ دووهەفتە لەمەوبەر لە قۆناغێکی جێگرتردایە


شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە پارێزگای سلێمانی ڕۆژانە چەندین حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆماردەکرێت و هەندێکیشیان گیانلەدەستدەدەن.

بۆ دواین زانیاری سەبارەت بە دۆخی شاری سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ کۆرۆنادا بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتوێژی لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری پارێزگای سلێمانی دکتۆرعەبدوڵا ئەحمەد مەعروف سازداوە.

دکتۆرعەبدوڵا دەڵێت دۆخی شاری سلێمانی بەبەراورد لەگەڵ دووهەفتە پێش ئێستا لە قۆناغێکی جێگرتردایە و لە قۆناغی مەترسی دەرچووە، دووهەفتە لەمەوبەر لە قۆناغێکی مەترسیداربو کە حاڵەتەکان بەرەو هەڵکشان دەچون، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بوایە وەک کەرتی تەندروستی نەماندەتوانی وەک پێویست خزمەتگوزارییە تەندروستیەکان پێشکەش بکەین، دەشڵێت پێویستمان بە کاتە تا بتوانین بە تەواوی بەسەر ڤایرسەکەدا زاڵببین لە شارەکەدا.

دەشڵێت بە خۆشحاڵیەوە لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان پابەندن بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە،دوای ئەوەی بینیان کەسانێک توشی ڤایرۆسەکە دەبن و گیانلەدەستدەدەن، لە کاتێکدا پێشتر بەشێکی زۆر لە خەڵک باوەڕیان بە بونی ڤایرۆسەکە نەبوو.

هەروەها دکتۆر عەبدوڵا کە سەرپەرشتی ناشتنی قوربانیانی ڤایرۆسەکە دەکات لە شاری سلێمانی دەڵێت وەک بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەر لە سەرەتاوە بەرنامەمان دانا کە دروستکردنی لیژنەیەک بوو بۆ سەرپەرشتیکردنی ناشتنی تەرمی قوربانیان دوور لە تێکهەڵبون و قەرەباڵغی کەسوکاری قوربانیەکان بۆ ئەو مەبەستەش تەنها چەند کەسێکی کەمی نزیکی قوربانیەکە بەشداری لە ناشتنەکەدا دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی چۆن دەنێژرێن.

دەشڵێت لەسەر بڕیاری لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان تەرمی قوربانیەکان ناشۆرێن و کفن ناکرێن بەڵام لەبری ئەوە دەرمانی پاکەرەوە بە تەرمەکان دەکرێت و تا سێ مەتر شوێنی ناشتنەکەیان قوڵ دەکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:24 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG