Accessibility links

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هێشتا دەتوانین خزمەتی هەموو نەخۆشەکان بکەین


لە سنووری پارێزگای هەولێر رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر دەکرێن بەهۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر لەو شارەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تا دێت ژمارەکان لە هەڵکشاندایە.

دکتۆر محەمەد قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەوەی کە دەگوترێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، لەو بارەیەوە بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی” ئێمە کاتێک دەڵێین نەخۆشییەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە ئەگەر نەتوانرێت خزمەتگوزاری بۆ هەموو نەخۆشەکان دابین بکرێت، بەڵام تا ئێستا دەتوانین خزمەتی هەموو نەخۆشەکان بکەین، بەڵام ئێمە هەنگاوێکی دیکەمان پێشنیارکردووە ئەویش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەرێنەوە کەرەنتینە نەکرێن بەو شێوەیەی چواردە ڕۆژ لە هۆتێلەکان چونکە لە ئێستادا ئاستی مەترسییەکە زۆر بەرزە، هەربۆیە کاتێک کەسێک کەرەنتینە دەکەی بۆ ئەوەیە خۆت سەلامەت بمێنیتەوە بەڵام کاتێک ئاستی مەترسییەکە زۆر بەرزە کەرەنتینەکردن وەکو پێشتر سودی نابێت."

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا ڕێژەی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 9455 کەس لەوانە ( 2373 هەولێر، 6515 سلێمانی، 285 دهۆک، 282 هەڵەبجە) و ڕێژەی مردنیش گەیشتووەتە 326 کەس ( 54 هەولێر، 268 سلێمانی، 4 هەڵەبجە).

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00


XS
SM
MD
LG