Accessibility links

دکتۆر خالس قادر: بەڕێژەی 97 % ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە


بەهۆی توشبوونی خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستاندا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دکتۆر و کاربەدەستانی کەرتی تەندروستی ئاماژە دەکەن کە بەرەو لوتکەی ڤایرۆسەکە دەچن و پێویستە رێنماییە تەندروستیەکان توندتربکرێن و سزای ئەو کەسانە بدرێت کە رێنماییەکان جێبەجێ ناکەن

دکتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا گوتی" ئێستا کردومانە بە مەرج هیچ کەس و نەخۆشێک ناتوانێت بچێتە نێو دەزگا تەندروستی و نەخۆشخانەکان و ڕاوێژکاریەکان و بۆ لای پزیشک ئەگەر ماسک و دەستکێش نەبەستێت هەروەها سەردانیکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە بۆ نێو نەخۆشخانەکان، بەربڵاویەکی زۆر هەیە لە ڤایرۆسەکە کەواتە بەدڵنیایی لەدەرەوەش لەوانەیە زۆر لەوە زیاتربێت کە ڕادەگەیەنرێت لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر لەو نەخۆشانە کە زیاتر لە 80% بەشێوەیەکی سوک یان بێ نیشانەن ئەوانە نایەنە نێو نەخۆشخانە و دەستنیشان ناکرێن ئەوە مانای ئەوەیە کە بەربڵاویەکی زۆر هەیە."

ناوبراو گوتیشی" ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی مردن 3,4% بەو واتایە ڕێژەی 97% ئەو کەسانەی تووشبوون چاکبوونەتەوە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە و 80% حاڵەتەکان بەشێوەیەکی سوک گرتویانە دەتوانن تەنها بە وەرگرتنی پشوو و وەرگرتنی هەندێک چارەسەر و خوراکی تەندروست چاک ببنەوە لەبەر ئەوە پێویست بە ترس ناکات، داواکاری ئێمە لە هاووڵاتیان پابەندبوونە بە رێنماییە خۆپارێزیەکان کە لە هەموو کاتێکدا پێویستە، کاتێک پزیشک و کارمەندانی تەندروستی توش دەبن پێویست ناکات خەڵک بترسێت چونکە بەبەردەوامی لەگەڵ نەخۆشەکانن و تێکەڵاوییان هەیە لەگەڵ نەخۆش و بەرکەوتەکان."

دکتۆر خالس قادر گوتیشی" لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسەر هێڵین و چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە بڕێک لە هاوکاریمان بەدەست بگات و پێشووتریش هەندێک هاوکاری کردووین و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدرالیش لەسەر هێڵین تا پێداویستیەکانی ئێمە لە دەرمان و پزیشکی بگاتە دەست، وڵاتی چین و ئیمارات هاوکاریەکی باشی کردووین بەڵام پێویستمان بە هاوکاری زیاتریش هەیە چونکە بەرەو لوتکەی ڤایرۆسەکە دەچین، دوای جەژنی رەمەزان بەیەکجاری رێکارە خۆپارێزیەکان پشتگوێ خران ئەمە وایکرد جارێکی تر حاڵەتەکان زیادبێتەوە."

بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت " کاری ئێمە ئەوەیە رێکارەکانی خۆمان توندتر بکەین و سزای ئەو کەسانەش بدرێت کە سەرپێچی دەکەن و چەند کەسێکمان داوەتە دادگا کە بانگەشەی ترساندنی خەڵکیان دەکرد، هەربۆیە رێکاری یاساییمان بەرامبەر چەند کەسێک لە دەزگا میدیاییەکان گرتووەتەبەر ئێستاش ئەگەر سەرپێچی هەبێت بەدڵنیایی ئەو رێکارەی کە پێویست بێت دەگرنەبەر چونکە بڵاوکردنەوەی ترس و دلەڕاوکێ و گومان لەسەر ڤایرۆسەکە بەزیانی تەندروستی گشتی دەشکێتەوە."

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دکتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت" ئەگەر حاڵەتەکان زیاتربوون ئەوا دەرەقەتی ئەوە نایەن ئەو هەموو ژمارە زۆرە چارەسەر بکەین کە ژمارەکە زۆربوو پێداویستیە پزیشکیەکان دەبڕێت و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و کارمەندیکمان نییە، کە هەروا زیاتر بوو پێداویستیە پزیشکیەکان و توانا پزیشکیەکان دەرەقەت نایەن بۆیە زیاتر تەرکیزمان لەسەر خەڵکە کە دەبێت خەڵک پابەندی رێنماییەکان بن، زۆربوونی ژمارەکان وایکردووە کە نەتوانین وەکو پێویست بەشێک لەو نەخۆشانە خزمەتیان بکرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:31 0:00


XS
SM
MD
LG