Accessibility links

لە هەولێر ترس لە کۆرۆنا زیاتر دەبێت و داوای ئامێری ئۆکسجین دەکرێت


بەهۆی نەمانی ئۆکسجی شل لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر، وەک هەندێک چاودێر دەڵێن ژمارەیەک لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

ڕووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە و ژمارەیەک هاوڵاتی چوونە بەردەمی نەخۆشخانەکە و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی.

سەردار ئازاد کە یەکێکە لەوانەی بە قورسی تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بووبوو، بە دەنگی ئەمەریکای گوت" ئەوانەی کە تەنگەنەفەس دەبن، نابێت یەک دەقە ئۆکسجینیان لێببڕێت و هەر کاتێک ئۆکسجینیان لێببڕێت دەمرن."

هاوکات ژمارەیەک ڤیدیۆ لەسەر سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە باس لە خراپی دۆخی ناو نەخۆشخانەکە دەکەن.

پارێزەر ئاسۆ هاشم بە دەنگی ئەمەریکای گوت"ئەگەر کەموکوڕی لە کەرتی گشتیدا هەبێت و حەقی عامی تێدابێت، ئەوە پـێویستە داواکاری گشتی سکاڵا تۆماربکات." گوتیشی ئەگەر داواکاری گشتی خۆی لە مەسەلەکە بێدەنگ کرد، ئەوا هاوڵاتی ئاسایی دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات.

دکتۆر لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕەتیکردەوە هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین گیانی لەدەست دابێت.

درێژەی ڕاپـۆرتەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00


XS
SM
MD
LG