Accessibility links

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵەبجە ناوچە گەشتیاریەکان دادەخات


ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە 25 نەخۆشی تێپەڕاند و لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێکارەکاندا ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە ناوچە گشتیاریـیەکانی لە پارێزگای هەڵەبجە داخست.

وەهاب ئەمین بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ڤایرۆسەکە مەترسیدارە و سەرجەم ناوچە گەشتیاریـیەکانمان داخستووە و هەر خاوەن ناوچەیەکی گەشتیاری پابەند نەبێت ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکارە یاساییەکان دەکرێتەو.

لەلایەکی دیکەوە د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند نەمانی متمانە لە نێوان خەلک و حکومەت ڕێگە خۆشکەرن بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان و پێویستە هاوڵاتیان خود پارێزی بکەن ، دەنا وەک قوناغی یەکەم تیمە تەندروستیەکان ناتوانن بڕۆن بەدەمیانەوە.

لە قۆناغی دووەمی ڤایرۆسەکەدا و لە پارێزگایهەڵەبجە 25 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەن. لەو ڕێژەیە 5 نەخۆشیان دۆخی تەندروستیان جێگیر نیـیە و دوو نەخۆشیشیان چاکبوونەوە و 60 کارمەند و چوار پزیشک لە نەخۆشخانەی وەفا 24 کاتژمێر چاودێریان دەکەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00


XS
SM
MD
LG