Accessibility links

ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت حکومەتی فەڕانسە هەر لە سەرەتادا بەرامبەر بە نەخۆشی کۆڕۆنا جیدی نەبوو


سەرهەڵدانی کۆڕۆنا لە فەڕانسە
سەرهەڵدانی کۆڕۆنا لە فەڕانسە

سەرۆک وەزیری فەڕانسە ئیدوارد فیلیپ چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە دوو حەوتووی دابێت بەربەرەکانی بەرامبەر بە نەخۆشی کۆڕۆنا لە وڵات دا هەرە سەختترین قۆناخ دەبێت.

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، جەماڵ نەجاری، ڕۆژنامەنووس لە فەڕانسە دەڵێت ڕێژەی ئەوانەی تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا دەبن رۆژ بە ڕۆژ بەرز دەبێتەوە.

جەماڵ نەجاڕی، رۆژنامەنووس لە فەڕانسە
جەماڵ نەجاڕی، رۆژنامەنووس لە فەڕانسە

بەڕیزیان ئاگایی دەدات کە کەسانی بە ساڵ داچووی سەرووی تەمەن ٧٠ و ئەوانەی نەخۆشی درێژ خایەنیان هەبووە، زۆر لە مەترسی دان.

هەروەها ئاماژەشی پێدا ، بە پێی هەواڵەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕانسە زۆربەی تووشبووان لە بەشی رۆژهەڵاتی فەڕانسەن کە هاوسنووری ئاڵمان و سویسە و خەڵکێکی زۆر تۆشی ئەو نەخۆشیە بوونە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:00 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG