Accessibility links

هاوپەیمانێتی عەرەبی وەڵامی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەداتەوە سەبارەت بە یەمەن


هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە ڕایگەیاند ئەو ڕاپۆرتەی کە لەلایەن شارەزایانی بواری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە سەبارەت بە یەمەن و بە ئامانجکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی ڕاست نین.

هاوپەیمانێتی عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕاپۆرتەکە باسی لەو موشەکانە نەکردووە کە لەلایەن حوثییەکانەوە ئاڕاستەی سعودیە دەکرێن و بە ئەنقەست دەیانەوێت هاوڵاتیانی مەدەنی سعودی بکەنە ئامانج.

وتیشی ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە ڕۆڵی ئێران نەکردووە لە بەردەوامیی جەنگی یەمەن و خراپکردنی ململانێکان و پشتیوانیکردنی چەکدارانی حوثیی کە لە ساڵی 2015 دا کودەتایان کرد بەسەر حکومەتی یەمەندا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت هەڵگەڕانەوەی چەکدارانی حوثی سەر بە ئێران و ڕەتکردنەوەی هەوڵە ئاشتییەکان بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گەورەترین هۆکارن بۆ بەردەوامبوونی جەنگ لە یەمەندا.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG