وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه حکومه‌تی ئێران دیکتاتۆری بێت و گوتی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت خه‌ڵکانی ئێران دڵنیابکاته‌وه که خواست و ئاواته‌کانیان سه‌باره‌ت به هێنانه دی ئازادی شه‌رعین.
ئه‌مڕۆ خانم کلنتن بۆ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوا و ڕاسته‌وخۆ گوته‌کانی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵـکانی ئێران کرد. گوتی ئه‌مه‌ریکا ئومێده‌واره هه‌تا کۆتایی ئه‌مسـاڵ ماڵپهڕێـک وه‌ک باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت بۆ ئێرانیـیه‌کان بکاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌رنامه‌ی به ناوبانگی پهرازیتی به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوا و ڕایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا زۆر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکانی ئێران‌دا باش بکات و هانی خوێندکارانی ئێران بدات بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریکا بخوێنن و گوتیشی واشنتن ده‌یه‌وێت ئامرازه‌کان بڕه‌خسێنێت بۆ یارمه‌تی ئێرانیـیه‌کان و لادانی ئه‌و سانسۆره ئهلیکترۆنیـیانهی که حکومه‌تی ئێران به‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێتدا سه‌پاندوونی.
ناوبراو گوتی زۆر ئاشـکرایه که حکومه‌تی ئێران خواستی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه، هه‌ر بۆیه سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان پـێویستن، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو خانم کلنتن گوتی ئامانجی سـزاکان بۆ ناڵاندنی خه‌ڵـکانی ئێران نیـیه.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی پوخته‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌ی به زمانی کوردی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:20 خوله‌كه.