وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به سه‌ردانێـکی دوو ڕۆژی گه‌یشـتووه‌ته یۆنان، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته. پـێشـبینی ده‌کرێت له میانه‌ی وتووێژه‌کاندا سه‌نگی بخرێته سه‌ر قه‌یرانی ئابوری یۆنان.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت خانم هێله‌ری کلنتن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری یۆنان جۆرج پاپاندریۆ کۆبـبێته‌وه. کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵا که له‌گه‌ڵ خانم هێله‌ریدایه له‌م سه‌ردانه‌یدا، ده‌ڵێت ئه‌و به نیازه به ئاشـکرا و به نهێنی گوشـار بکات بۆ پـشـتیوانیکردن له به‌رنامه‌ی به‌ڕێز پاپاندریۆ بۆ ده‌سـتگرتنه‌وه به خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت، ئه‌وه‌ی به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی قه‌رزی دیکه‌ی ئه‌وروپایی و نێونه‌ته‌وه‌یـیه بۆ یۆنان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌ی هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای یۆنانی له کاتێـکدا دێن که یۆنان خۆی بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لووتکه‌یی ته‌نگه‌تاوی له برۆکسـل ئاماده ده‌کات، ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕێبه‌رانی 17 وڵاتی ناوچه‌ی یورۆ تاووتوێی سه‌ودایه‌ک ده‌که‌ن بۆ دانی قه‌رزێـکی دیکه به یۆنان.