سه‌رۆکی ئازه‌ربیجان ئیلهام عه‌لیـێڤ سـتایشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتنی کرد له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆ یارمه‌تیدانی وڵاته‌که‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ناکۆکی ناوچه‌ی ناگۆرنۆ- که‌ره‌باخ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا.
به‌ڕێز عه‌لیـێڤ گوتی قه‌یرانه‌که‌ی که‌ره‌باخ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ره‌کیـیه له ئاسایشی هه‌رێمه‌که.
هه‌ردوو به‌رپـرسه‌که به شـێویه‌کی سه‌ربه‌خۆ له باکۆوه قسه‌یان کرد. خاتوو کلنتن له دوایـیدا گوتی واشـنتن ئاماده‌یه یارمه‌تی هه‌ردوو وڵاته‌که بدات بگه‌نه ئاشـتیـیه‌کی تا سه‌ر.
جێی گوتنه ناگۆرنۆ- که‌ره‌باخ ناوچه‌یه‌کی ئه‌رمینی نه‌ژاده‌کانه له ناو ئازه‌ربیجان له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌رمه‌نیـیه‌کانه له‌وه‌تای سـاڵی 1990 وه به گوێره‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی ئاگربه‌سـت که کۆتایی به شه‌ڕێـک هێنا 35 هه‌زار که‌سی تێدا کوژرابوون.
به‌ر له‌وه‌ی خاتوو کلنتن ئه‌رمینیا جێبهێڵێت مه‌سه‌له‌ی دوو چالاکوانی ئۆپـۆزسـیۆنی به‌ندکراویشی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لیـێڤ باس کرد که دۆسـێـکه‌یان بووه مایه‌ی زیادبوونی نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئازادی میدیا له‌و کۆماره‌ی پـێشـووی سـۆڤێتدا.