Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: پێکدادان لەنێوان سوپای سوریا و هێزەکانی تورکیا لەنزیک سنوور


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سوریا ئاماژەیان بەوەدا شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە لەنێوان هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی تورکیادا لەنزیک شاری ڕاس عەینی سنووریی، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەنقەرە وتی مافی خۆیەتی هێرشێکی دیکە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئەنجام بدات لەسەر سنوور.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن هیچ وردەکارییەکی دیکەیان نەدا بەڵام چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت وتیان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێکدادانی پچڕ پچڕ لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریادا ڕوویداوە.

لە ئەنقەرە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا زانیاری لایە یەکینەکانی پاراستنی گەل بە تەواوەتی نەکشاونەتەوە و مافی خۆمانە هێرشی دیکە لەسەر سنوور ئەنجام بدەین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG