Accessibility links

بەرپـرسی ئاسایشی کوردی سوریا: وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشقیان بە ئەندامەکانمان کردووە


بەرپـرسی گشتی ئاسایشی دەسەڵاتدارێتی کوردی سوریا دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوا مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەکانی ئاسایشی کوردی کردووە.

جوان ئیبراهیم لە وتووێژێـکیدا لەگەڵ ئاژانسی دە‌نگ‌وباسی ڕۆیتەرز ڕۆژی پـێنجشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتویەتی لەم دوو مانگەی دوایی زیاتر لە 450 ئەندامی هێزی ئاسایش لە ڕۆژئاوای کوردسـتان مەشق و ڕاهێنانیان پـێـکراوە.

هەرچەندە ئامادە نەبوو وڵاتەکان ئاشکرابکات، بەڵام گوتی بەشێـک لە مەشق و ڕاهێنانەکان بریتی بوون لە چۆنێتی پـوچەڵکردنەوەی ئۆتۆمبیل و بینای بۆمبڕێژکراو.

گوتیشی مەبەست لەم مەشقانە ئەوەیە ئەو ناوچانەی لە لایەن هێزەکانی یەپەگەوە لە داعش پاک‌دەکرێنەوە، ئەم ئەندامانەی هێزی ئاسایش لە دوایاندا بە تەواوی لە بۆمبی چێنراو پاکیانبکەنەوە. جەختی لەوەش کرد مەشق و ڕاهێنانەکان ئەنجامێـکی زۆر زۆر باشیان هەبووە.

پاشان باسی لەوە کردووە نزیکەی 30 چەکداری سەر بە حکومەتی سوریایان دەسـتگیرکردووە کە هەندێـکیان بیانین. دەڵێت مەبەستیان لەم کارە ئازادکردنی ژمارەیەک کوردە کە لە زیندانەکانی حکومەتی سوریادان، بۆیە هەوڵی ئاڵوگۆڕکردنیان دەدەن.

XS
SM
MD
LG