له ئاکامی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی له دوای ئه‌وه‌ی ناوی له دۆزه‌یه‌کی پاکسـتانیدا ئاشـکراکرا، هه‌ر بۆیه ئاژانسی ناوه‌ندی زانیاریـیه‌کانی سیخوڕی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا CIA سه‌رۆکی ده‌زگاکه‌ی له ئیسلام ئاباد کشـانۆته‌وه.
ناسـنامه‌ی ده‌زگاکه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له لایه‌ن پارێزه‌رێـکی پاکسـتانی و له شـکایه‌تێـکی یاسایـیدا ئاشـکراکرا و پارێزه‌ره‌که به ناوی شکایه‌تکاران دۆزه‌که‌ی پـێشـکه‌ش کردووه، ئه‌وانه‌ی خزمان و که‌سوکاریان له هێرشه‌کانی گومان لێـکراوی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانانی ئه‌مه‌ریکایـیدا کوژراون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی هیچ تێبینیـیه‌ک له‌سه‌ر هێرشه‌کانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی ناده‌ن و له‌و باره‌یه‌وه ته‌نها ده‌ڵێن ئه‌و هێرشـانه به‌شێـکن له جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له دژی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده ئه‌وانه‌ی هه‌رێمه خێڵه‌کیـیه‌کانی پاکسـتانی وه‌ک بنکه‌یه‌کی سـتراتیژی بۆخۆیان به‌کارده‌هێنن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسێـکی سیخوڕی ئه‌مه‌ریکایی دوێنێ به په‌یامنێرانی گوت ئه‌م هێرشـانه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی که ده‌زگای CIA سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات بێ خاوبوونه‌وه و بێ وچان له پاکسـتان درێژه‌یان ده‌بێت.
دوێنێ هه‌ینی له ئاکامی سێ هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر هه‌رێمی خه‌یبه‌ر له باکوری خۆرئاوای پاکسـتان به لای که‌م 24 که‌س کوژران، هاوکات به‌رپـرسـانی پاکستانی ده‌ڵێن دوێنێ هێرشی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکایی کرایه سه‌ر سێ ناوچه له دۆڵی تیراهـ.