Accessibility links

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتدا سەبارەت بە کوژرانی خاشقچی لێدوانیدا


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جینا هاسپێڵ
بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جینا هاسپێڵ

دوو سەرچاوەی متمانەپێکراو وتیان بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا جینا هاسپێڵ لەبەردەم ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا لەمیانەی دانیشتنێکی داخراودا لێدوانی خۆی داوە سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەدەن کە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی جەمال خاشقچی دەرکردووە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ یەکەمین ڕۆژنامە بوو ئاماژەی بەوەدا هاسپێڵ لێدوان لەسەر بابەتەکە دەدات.

لەمیانەی لێدوانێکیاندا هەفتەی ڕابردوو، هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپیۆ و وەزیری بەرگری جیم ماتیس وتیان هیچ بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر نیە کە شازادەی جێنشینی سعودیە ببەستێتەوە بە کوژرانی خاشقچییەوە و داوایان لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا کرد ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیەدا کەم نەکەنەوە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە.

سەرچاوەیەک وتی هاسپیڵ لەبەردەم ڕابەرانی لیژنەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوە و لیژنەی هێزە چەکدارەکان و ئەندامانی کۆماری و دیموکراتەکاندا لێدوان دەدات. وتیشی بەهەمان شێوە لەبەردەم لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی سیناتیشدا لێدوانیداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG