Accessibility links

کریس کۆچێرا دۆستی دێرینی کورد کۆچی دوایی کرد


ڕۆژنامەوان و نووسەر و لێکۆڵەری فەڕەنسی دۆستی دێرینی کورد کریس کۆچێرا لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم ڕۆشنبیرە فەڕەنسیـیە خاوەنی دەیان ساڵ ئەزمونی ڕۆنامەگەری و نووسین بوو و بە درێژایی ژیانی دەیان وڵاتی جیهانی بینیوە و ڕاپـۆرتی لەسەر ئامادەکردوون، لەوانە هەرێمی کوردستان.

زۆر بە کورد ئاشنابوو و پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ هەموو لایەنە کوردیـیەکاندا هەبوو، ئەمەش وەهای لێکرد چەندان پەرتووک لە بارەی کورد و مەسەلەکەی بنووسێت.

XS
SM
MD
LG