Accessibility links

دەرکردنی مۆڵەت بۆ 29 پڕۆژە لە عێراق بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە گازی ئێران


وەزیری نەوتی عێراق لە هەوڵێکیدا بۆ گەشەدان بە یەدەگە زەبەلاحەکانی گاز لە پێناو یارمەتیدان لە دابینکردنی کارەبای وڵاتەکە و ڕاکێشانی ملیاران دۆلار لە وەبەرهێنانەکان، دەستپێکردنی مۆڵەتی بۆ 29 پڕۆژەی نەوت و گازی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە بەپێی ئەو مۆڵەتانە، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت و گازی عێراق بە ڕێژەی یەک ملیۆن بەرمیل و 98 ملیۆن مەتر سێجا زیاد دەکات.

ئەم بڕە گەورەیە لە گەشەی بەرهەمهێنانی گاز، یەکسانە بە چوار ئەوەندەی هاوردەکردنی گازی عێراق لە ئێرانەوە. عێراق یەک لەسەر سێی پێداویستییەکانی گازی خۆی لە ئێرانەوە دابین دەکات و هەوڵ دەدات خۆی لە پشتبەستن بە کارەبا و گازی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕزگار بکات.

کێڵگەکانی گاز لە سەرانسەری 12 پارێزگای عێراقدان، لە ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا، بۆ یەکەمین جاریشە کێڵگەیەکی گاز لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی عێراقدا لە خۆدەگرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق وتی پێنج کێڵگە دراون بە کۆمپانیا چینییەکان. گروپی ژۆنگمان پیتڕۆڵیۆم و گازی سروشتی درێژکراوەی کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغداد و کێڵگەی ناوەڕاستی فوڕاتییان درایە دەست کە بە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلای باشووردا درێژ دەبێتەوە.

کۆمپانیای یونایتد ئینێرجی گروپی سنوورداری چینی کاری گەشەپێدانی کێڵگەی فاوی لە باشووری بەسڕە پێدرا، هاوکا کۆمپانیای ژینهوا کاری گەشەپێدانی کێڵگەی قورنانی سەر سنووری نێوان عێراق و سعودیەی پێدرا، کۆمپانیای جیۆ جەیدیش کاری گەشەپێدانی کێڵگەی گاز و نەوتی زوربەتییای واسیتی ڕۆژهەڵاتی پێدرا.

وەزارەتەکە وتی دوو کێڵگەی گاز و نەوتی عێراقی دراون بە گروپی کاری عێراقی – کێڵگەی دیمە لە پارێزگای میسانی ڕۆژهەڵات و کێڵگەکانی ساسان و ئالان لە پارێزگای نەینەوا.

عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەرە لە دوای سعودیەوە لە ئۆپیکدا، دوایین جار لە ساڵی 2018 دا بوو خولی مۆڵەتی گاز و نەوتی ئەنجامدا.

زیاتر لە 20 کۆمپانیا هەڵبژێردراون بۆ خولەکەی ئەمجارە، لەوانەش کۆمپانیای ئەوروپایی و چینی و عەرەبی و عێراقییان تێدایە. هیچ کۆمپانیایەکی گەورەی نەوتی عێراقی بەشدار نەبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG