Accessibility links

سەرۆکی چین داوای دان بەخۆداگرتن دەکات لە ئۆکرانیا


سەرۆکی چین شی جین پینگ
سەرۆکی چین شی جین پینگ

دەزگای هەواڵی چین وتی سەرۆکی وڵاتەکە شی جین پینگ داوای " زۆرترین دان بەخۆداگرتنی " کردووە لە ئۆکرانیا و دەڵێت " چین پێی ناوخۆشە دووبارە هەڵگیرسانی ئاگری جەنگ لە ئەوروپا ببینێتەوە."

دەزگای هەواڵی سی سی تی ڤی چین وتی شی لەمیانەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا وتوویەتی دەبێت سێ وڵاتەکەیان پێکەوە بە هاوبەشی پشتیوانی لە گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بکەن.

دەزگاکە لە زاری شییەوە بڵاویکردەوە چین پێی وایە بارودۆخی ئۆکرانیا " جێی نیگەرانییە "، وتیشی ئەرکی سەرەکی دەبێت ئەوە بێت ڕێگە نەدرێت بارودۆخەکە " لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت."

وتیشی فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەبێت هەوڵ بدەن کاریگەرییە نەرێنییەکانی قەیرانەکان کەم بکەنەوە، هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە سەبارەت بە کاریگەریی سزاکان لەسەر جێگیریی دارایی و وزە و گواستنەوە و خۆراکی جیهان.

چین تاوەکو ئێستا ڕەتی دەکاتەوە سەرکۆنەی هێرشەکەی ڕووسیا بکات یاخود بە داگیرکاری ناودێری بکات، چەند جارێکیش ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا و بە نایاسایی ناودێری کردوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG