Accessibility links

سەرۆکی چین لەگەڵ پوتندا کۆدەبێتەوە


سەرۆکی چین شی جین پینگ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی چین شی جین پینگ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی چین شی جین پینگ بۆ یەکەمین جار دوای زیاتر لە دوو ساڵ گەشتێک بۆ دەرەوەی وڵات دەکات و لەم هەفتەیەدا سەردانی ناوەڕاستی ئاسیا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا کۆدەبێتەوە.

بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە شی سەردانی کازاخستانیش بکات. کرێملن و کازاخستان ئاماژەیان بەوەداوە سەرۆکی چین لە میانەی کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاری شەنگەهایدا لە شاری کۆنی سەمەرکەند لە ئۆزبەکستان چاوی بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەکەوێت.

هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی پوتن، یوری یوشاکۆڤ، بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەدا چاوی بە سەرۆکی چین بکەوێت. کرێملن ڕەتی کردەوە وردەکاری گفتوگۆکان ئاشکرا بکات. هێشتا چینیش پلانەکانی گەشتەکەی شی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا قووڵبوونەوەی هاوبەشییە " بێ سنوورەکەی " نێوان چین و ڕووسیا یەکێک بووە لە گەشەسەندنە جیۆسیاسییە سەرنجڕاکێشەکان، هاوبەشییەک کە ڕۆژئاوا بە دڵەڕاوکێیەوە چاودێری دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG