Accessibility links

چین هۆشداری دەدات دژی دەستوەردانی کەنەدا لە تایوان


چین هۆشداریدا لەسەر ئەوەی ئەگەر کەنەدا دەستوەربداتە کاروباری تایوانەوە ئەوا وەکو وەڵامێک "ڕێوشوێنی توند " دەگرێتەبەر، ئەمەش هەفتەیەک دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە شاندێکی یاسادانەرانی کەنەدا پلانیان هەیە دواتر لەم ساڵدا سەردانی تایوان بکەن.

چین بەپێی بنچینەی " یەک چین " تایوان بە خاکی خۆی دەزانێت و دژایەتی سەردانی سیاسییە بیانییەکان دەکات بۆ دوورگەکە. تایوانی دیموکراتخوازیش دەسەڵاتی چین ڕەت دەکاتەوە.

باڵیۆزخانەی چین لە کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " داوا لە کەنەدا دەکەین پابەندی بنچینەی یەک چین بن و ڕێز لە سەروەری خاکی چین بگرن."

گوتیشی " چین ڕێوشوێنی توند و یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر دژی هەر وڵاتێک کە هەوڵی ئەوە بدات دەستوەربداتە تایوانەوە یاخود سەروەری خاکی چین پێشێل بکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG